بەرشەلۆنە گورزی کاریگەری بەرکەوت

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گورزێکی کاریگەری بەردەکەوێت و جارێکی تر میسی لە راهێنانەکان دووردەکەوێتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ راهێنانی بۆ بەرامبەر ڤالانسیا ئەنجامدایەوەو جارێکی تر میسی نەیتوانی بەشداری بکات.

میسی هەرچەندە بەشداری لە سێ هەفتەی رابردووی خولی ئیسپانیا نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرا ئەمڕۆ راهێنان لەگەڵ هاوڕێکانی بکات و بۆ رۆژی شەممە ئامادەی یاری ڤالنسیا ببێت، بەڵام رۆژنامەکانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە دووپاتی دەکەنەوە ئەو یاریزانە ئامادەی یاریەکە نابێت و هێشتا باش نەبووەتەوە لە پێکانەکەی.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرشەلۆنە تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر پێکانی ئەو یاریزانە بڵاونەکردووەتەوە.

PM:07:29:11/09/2019