وادەی یەکەم بارانبارین لەم مانگەدا ڕاگەیەندرا

دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویکردەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە .

سادق عەتییە، پێشبینیکاری کەش و هەوای  عێراق لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە، پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە پلەكانی گەرما نزم ببنەوە و شەپۆڵێكی سەرما ڕوو لە ناوچەكە بكات.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، كاریگەری شەپۆلەكە دەبێتە هۆی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق و بەتایبەت لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.



PM:08:29:11/09/2019