لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند" ھێزەکانیان ئاگادار کراونەتەوە لە سنووری گوندەکانی بناوە سوتە و سەرنەوان، سێ کەس ژمارەیەکی زۆر لە درەختیان بڕیوەتەوە و ئاگریان تێبەرداوە.
وتبێژی پۆلیسی دارستان لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەوە دەخاتەڕوو، مەفرەزەیەک لە بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای ھەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر، توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە.
دوای ڕووداوەکە و ئامارکردنی زیانەکان، دەرکەوت ژمارەی درەختە بڕاو و سوتاوەکان نزیکەی چوار ھەزار دەبێ.
هێمن کەمەرخان باس لەوە دەکات فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەنجامدەرانی تاوانەكە دەرچووە.
پێنجوێن بەیەکێک لەناوچە خۆش و گەشتیاریەکان کە چڕە دارستانێكی زۆری تێدایە.