بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری چۆنێتی خەرجکردنی 20 ملیار دینارەکەی سلێمانی ئاشکرادەکات

بابەكر دڕەیی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رۆشتنبیری شاری سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ رای گشتی ئاشكرایكرد، ئەو 20 ملیار دینارەی بە مەبەستی نوێكردنەوەی ژێرخانی ئابوری هونەری سلێمانی تەرخانكرابو لە لایەن حكومەتەوە، لە چیدا خەرجكراوە و رایگەیاند " بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەرپرسە بەرامبەر بە هەر دینارێک کە لەو منحەیە سەرفکرابێت".


هەروەها راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردوە "بۆ خەرجی بەرێوەبەرایەتی گشتی بۆ ئەنجامدانى كاروچالاكی  یەك ملیار و 612 ملیۆن دینار خەرجکراوە"، دەشڵێت "تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە کارەکانی ئێمەو سەرجەم ئەو پرۆژانەوە هەیە کە لەو مەودای خزمەتی ئێمەدا ئەنجامدراون لە مانگى 5\2015 تا ئێستە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەرپرسە بەرامبەر بە هەر دینارێک کە لەو منحەیە سەرفکرابێت".

هاوپێچ لەگەڵ بڵاوكردنەوەی لیستێكی تایبەت بە خەرجی 20 ملیار دینارەكەی بۆ بنیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری سلێمانی تەرخانكرابو بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی راشیگەیاندوە "لە ڕۆژانی داهاتودا لیستی خەرجی و چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی بڵاودەکەنەوە".

ئەو راگەیەندراوەی بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی پاش ئەوەدێت، چەند رۆژێك لەمەوبەر، جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بەو 20 ملیار دینارە رایگەیاند "لە كۆی ئەو پارەیە تەنها 450 ملیۆن دینار دیارە و بڕەكەی دیكەی تەنها بە هەدەردراوە و بە مەبەستی جێبەجێكردنی هیچ پڕۆژەیەك بەكارنەهێنراوە".




PM:09:16:11/09/2019