وێنە.. زرێبار هەورامی باسی متمانە دەکات

زرێباری هەورامی خانمە کۆنە بێژەرو بزنسمانی ناسراوی کورد لە نوێترین دەرکەوتنیدا باسی " متمانە دەکات".

زرێبار هەورامی لەنوێترین دەرکەوتنیدا کە زیاتر وەک کچە بزنسمانێک دەرکەوتووە، نەک وەک بێژەر، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکەیدا باسی متمانەو کردار دەکات و، نووسیوویەتی" دڵسۆزی بەقورسی پەیدا دەبێت، متمانە بە ئاسانی لە ناو دەچیت، کردار شەرتە نەک قسە! ئاگاداری ئەو کەسانە بە کە ئاگادارتن، دڵسۆزی ھەموو شتێکە".

زرێبار لە ساڵی ١٩٩٣ لە قەندیل لە دایک بووە، وەکو بێژەری هەواڵ لە کەناڵی ئێن ئاڕتی بۆ یەکەم جار دەرکەوت، دوایی ماوەیەکی کەم وازی لە کارەکەیی هێنا و بەرەو کاری بازرگانی هەنگاویی نا، ئێستە وەک خانمێکی بازرگان کاردەکات، زۆربەیی کات ڕەخنەیی ئەوەی لێدەگرن کە جوانییەکەیی بەکاردێنێت بۆ سەرکەوتنی پڕۆژە بازرگانیەکانی.



PM:10:23:11/09/2019