هەڵبژاردنی جڤاتی گشتیی گۆڕان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ٩ی ٢٠١٩ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی گۆڕان کۆتاییھات و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانیش، دەستەی نوێی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی گۆڕان دیاریکران.

میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە جەمال حاجی محەمەد بەسەرۆکی جڤاتی گشتیی عەلی عەبدوڵڵا (عەلی باڵا بەرز) بەجێگری سەرۆکی جڤاتی گشتیی و پێشڕەو ڕەئوف بەسکرتێری جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان ھەڵبژێرران.

بەگوێرەی زانیاریەکان، جەمال محەمەد لەشوێنی د.ڕەئوف عوسمان بەسەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ھەڵبژێردراو ڕاستەوخۆش دەبێتە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن، پێشتریش جەمال محەمەد سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بوو.



PM:12:45:12/09/2019