نیوەڕۆیی ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سوپایی تورکیا لە بنکەیەکی سەربازی بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب جێگیر بووە.
بەپێی هەواڵێکی ئالعەرەبییە، نیوەڕۆیی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ڕوانگەیی سوری بۆ مافەکانیی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کە هێزێکی سەربە سوپای تورکیا زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێلی سەربازی لە بنکەیەکی بەشی باشوری رۆژهەڵاتی ئیدلیب جێگیربوە و چوەتە ناوچەکانی شاری مەرعەت نوعمان.
ماوەی زیاتر لەدو ساڵە سوپای تورکیا، بەبیانوی روبەروبونەوەی هێزە کوردییەکان و نەهێشتنی هەڕەشە لەسەر سنورەکانی، دواین هێڵی سنورەکانی سوریای بەزاندوە و لەناو شارەکاندا شەڕی گروپە یاخییەکانی ئەو وڵاتە و بەتایبەتیش یەپەگە دەکات.