پەرواز لەگەڵ دایکی هاوسەرەکەی دەردەکەوێت
هونەرمەندی شۆخی كورد "پەرواز حسێن" نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ دایکی هاوسەرەکەی بڵاوكردەوە.
پەرواز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لە بەشی ستۆریدا وێنەیەكی نوێی خۆی لەگەڵ دایکی هاوسەرەکەی بڵاوكردوەتەوە و نوسیویەتی: لەگەڵ خەسوی خۆشەویستم.
پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە شاری رانییە لە دایك بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) كردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووكچن. پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە كێبەركیی عەرەب ئایدڵدا وەك كجە گۆرانیبێژێكی كورد ناوبانگێكی باشی دەركرد.
هەروەها گۆران لەدایكبووی ساڵی 1985 ە لەشاری هەولێر و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە و خاوەنی چەندین كارو بەرهەمی هونەریە ، بەر لە هاوسەرەكەی دەستی بەكاری هونەری كردووە و ناسرا.
PM:04:05:12/09/2019