بەوێنە... بزانە نوێترین دەرکەوتنی هانی چۆنە؟


خانمە گۆرانیبێژی کوردستان هانی موجتەهید بە شێوازێکی زۆر جوان و جیاواز دەردەکەوێت.

هونەرمەندی گۆرانیبێژیی کورد هانی لە لاپەڕەیی فەڕمی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی زۆر جوان و تایبەت دەردەکەوێت و فانەکانی سەرنجی خۆیان دەردەبڕن.


هانی لەشاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەیتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لەساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە، هەروەها چەندین کۆنسیرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.




PM:09:15:12/09/2019