بەوێنە.. گوڵسەران بە جلە سورەکانی ئینیستاگرام دەهەژێنێت


خانمە ئەکتەری بەناوبانگی تورک نورگوڵ یەشیلجای، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە ستایلێکی زۆر جوان و جیاواز دەردەکەوێت.

نورگوڵ یەشیلجای، کە زیاتر بەکارەکتەری "گوڵسەران" ناسراوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بە شیوازێکی سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و سەرنجی زۆرێک لە هەوادارەکانی بەلایی خۆیدا ڕادەکێشێت.

نورگوڵ، لە ساڵی ١٩٧٦ لە تورکیا لەدایک بووە، بەشداری چەندین فیلمی سینەمایی و زنجیرە درامایی تورکی کردووە، هاوسەرگیری کردووە، خاوەنی کوڕێکی تەمەن ١١ ساڵە و بەڵام چەند ساڵێکە لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە. 




PM:10:00:12/09/2019