مۆرینیۆ:رۆناڵدۆ بە ٥٠ ساڵی گۆڵ دەکات


خۆسیە مۆرینیۆی پرتوگالی و راهێنەری پێشووتری یانەی ریاڵ مەدرید، ستایشی  رۆناڵدۆی هاونیشتمانی دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو دیاردەیە.
لە نوێترین لێدوانیدا مۆرینیۆ دەڵێت" رۆناڵدۆ دیاردەیە، ئەو دەتوانێت لە تەمەنی ٥٠ ساڵیش لە یاری ئەفسانەکان گۆڵ بکات، کاتێک فیفا بانگی دەکاتەوە بۆ یاریکردن.
لەسەر پۆستی پێشووی لە ریاڵ مەدرید وتی" کاتێک پەیوەندیم بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، وتیان بەرشەلۆنە باشترین یانەی جیهانە دەبێت تۆ باڵادەستی ئەوان نەهێڵیت و لە ناوی ببەیت، من توانیم نازناوی جامی شا لە یاری کۆتایی لەو یانەیە ببەمەوە.
مۆرینیۆ نزیکبوو جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام یاریزانەکانی ئەو یانەیە رێگربوون و دواتر یانەکە زیدانی لە شوێنی سۆلاری دانا.

AM:12:00:13/09/2019