ئاژانسی بلۆمبێرگ هۆکاری سەرەکی دورخستنەوەی بۆڵتن ئاشکرادەکات

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریكی هۆکاری سەرەکی دورخستنەوەی بۆڵتن لە راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ئاشکرادەکات و دەڵێت: پەیوەندی بە دژایەتی ناوبراو هەیە بۆ هەڵپەساردنی بەشێك لە سزاكانی سەر ئێران.

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریكی لە زاری چەند سەرچاوەیەكی نزیک لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاویكردوەتەوە، كە هۆكاری دورخستنەوەی جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ دژایەتی بۆڵتن لەو گفتوگۆیانەی پەیوەستن بون بە هەڵپەساردنی بەشێك لە سزاكانی سەر ئێران لە لایەن دۆنالد ترامپ‌.


ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەكردووە كە لەنوسینگەی ترامپ، ستیڤن منۆچین وەزیری خەزێنەی ئەمریکا پێشنیاری كردوە لەپێناو بەستنی گفتوگۆی نێوان ئەمریكا و ئێران، پێویستە بەشێك لە سزاكانی سەر تاران هەڵپەسێردرێت، راستەوخۆش دوای دانیشتنەكە، ترەمپ بڕیاری دورخستنەوەی جۆن بۆڵتنی داوە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كۆشكی سپی ئامادەكاری دەكات بۆ رێگەخۆشكردن، تا لە پەراوێزی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، ترەمپ و ئیمانوێل ماكرۆن و حەسەن رۆحانی دیدارو گفتوگۆ ئەنجامبدەن.

پێشتر مەجید تەختەرەڤانچی نێردەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕایگەیان دورخستنەوەی جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا تاران راناکێشێت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ئەمریکا و وتیشی: کەشوهەوای کۆبونەوەکان لەبارنیە لەکاتێکدا سزاکانی سەر وڵاتەکەی بەردەوامن و ئێران ناتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت.



AM:09:37:13/09/2019