کارزان عوسمان وێنەیەکی خێزانی بڵاودەکاتەوە
پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕتی کارزان عوسمان لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ دایک و باوکی دەردەکەوێت.
کارزان عوسمان ڕۆژنامەنووسی دیاری ئێن ئاڕتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام لەتازەترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ خانەوادەکەی دەردەکەوێت هاوکات کارزان دەڵێت" ڕوو لە ئێوە و پشت لە دوونیا".
کارزان عوسمان لە ساڵی ١٩٨٤ لەدایک بووە، دەرچووی بەشی ڕۆژنامەنووسی پەیمانگایی تەکنیکی سلێمانییە و پێشتر ئەزموونی کاری ڕۆژنامەنووسی هەبووە لە ڕۆژنامەی نوسراودا، لە ساڵی ٢٠١١ وەک ڕۆژنامەنووس لە ئێن ئاڕتیدا دەستی بەکارکردووە.
کارزان لە ئێستادا پێشکەشکاری بەرنامەی "تاوتوێ"ی ئێن ئاڕتییە، کە شەوانە کاتژمێر ٧:٥ خولەک پێشکەش دەکرێت و پرسە گەرمەکانی ڕۆژ تاوتوێ دەکات.
PM:12:13:13/09/2019