بەوێنە.. تەڤگەر شێرکۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا

خانمە پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕتی تەڤگەر شێرکۆ، وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە بە شێوەیەکی زۆر جیاواز دەردەکەوێت.

تەڤگەر شێرکۆ لە پێگەیی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت و سەرنجی فانەکانی بەلایی خۆیدا ڕادەکێشێت هاوکات تەڤگەر دەڵێت" ئەرێ دڵ بێ شەرابی لە علی گوڵ ڕەنگت لە گوڵ بکا؟ کە جیلوەی گوڵ لە گوڵشەن دا نەبێ، بولبول لە چڵ چ بکا؟ کە هەڵگیرسا لە نووری بادە شەمعی حوسنی جانانە نەچێتە سەر تەریقەی حەزرەتی پەروانە، دڵ چ بکا؟".

تەڤگەر لە سلێمانی لە گەڕەکی کانێسکان لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیشی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە، یەکێکە لە بێژەر و پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی ئێن ئاڕتی.


PM:12:19:13/09/2019