خشتەیەکی نوێی مووچە ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە هەفتەیی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەیی سێ وەزارەت و چەند توێژێکی تر.

بەپێیی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە کە بە "سپی" دراوە، ڕوژی یەکشەممە ١٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و ڕۆژی دووشەممە ١٦ ی ئەیلولی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت و ڕۆژی سێشەممە ١٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی مووچە وەردەگرن.

سرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە هەر لە هەفتەی داهاتودا موچەی کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان دابەش دەکرێت.

ئەم مووچەیەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩یەو بڕیاریشە تا 25 ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم موچە خۆرانی حكومەتی هەرێم دابەشبكرێت.


PM:02:16:13/09/2019