داود ئۆغلۆ بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی لە ئاک پارتی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ هەینی ١٣ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ئەحمەد داود ئۆغلۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، كە بەیاوەری سێ پەرلەمانتاری پێشوی پارتەكەی سازیكرد، رایگەیاند" کە بەشێوەیەكی فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدارانی تورکیا کێشاوەتەوە".

بەپێی هەواڵێکی ئەلحورەیە، ئەحمەد داود ئۆغڵۆ ڕایگەیاندووە كە نیازیان هەیە حزبێكی نوێی سیاسی دروست بكەن و دەڵێت: لەماوەی سێ ساڵی رابردودا، بێدەنگ بوە و بابەتە ناوخۆییەكانی پارتەكەی لە رێگەی میدیاكانەوە ئاشكرا نەكردوە، بەڵكو تەواوی تێبینییەکانى بەشێوەی (نوسین و زارەكی) گەیاندوەتە بەرزترین دەسەڵاتی پارتەكەی، بەڵام بۆچونەكانی بە هەند وەرنەگیراون.

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ ئەوەشیخستۆتەرو، كە بانگكردنی بۆ لیژنەی لێپرسینەوە لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە و ئیهانەكردنی پەیوەندی هەبوە بەو رەخنانەی لەماوەی پێشو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاراستەی پارتەكەی كرد.

دەشڵێت: پارتی دادو گەشەپێدان لەلایەن تیمێكی بچوكەوە دەجوڵێنرێت، كە توانای چارەسەری كێشەكانی توركیای نییە و ئەنجامدانی گۆڕانكاریش لە ناوخۆی كارێكی ئەستەم بووە.


PM:03:09:13/09/2019