هاوەڵی یەکەمی شاجوانی کوردستان کە ماوەیەکە دەرناکەوێت، لە نوێترین بەسەرکردنەوەی فانەکانی بەشێوەیەکی سەرنجڕکێش دەرکەوت.
کارێز بەرزنجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوەو دەبێتە راکێشانی سەرنجی فانەکانی و زۆر جیاواز لە جاران دەردەکەوێت.
کارێز بەرزنجی، لە ساڵی ٢٠٠١ لە پایتەختی کوردستان لە هەولێر لە دایکبووە، لە ٢٠ ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ لە شاری هەولێر پێشبڕکێی شاجوانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە نێو ١٤ کچدا کارێز وەک هاوەڵی یەکەمی شاجوان دیاریکرا.