زیدان باسی یاریەکەی لیڤانتی دەکات


زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، پێش یاری سبەی شەممە دژی یانەی لیڤانتی لە گەری چوارەم کە لە کاتژمێڕ ٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت، بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی کردو باسی لە یاریەکە کرد.
زیدان وتی" ئەم هەفتە بۆ ئێمە قورسە، چونکە ٧ یاری لە ٢١ رۆژ دەکەین، یاریەکەی سبەی قورسەو دەبێت لە ئێستاوە بیری لێ بکەینەوە.
هەروەها وتی" بەیڵ یاریزانێکی بەتوانایەو  بینیمان لەسەرەتای وەرز چۆن دەرکەوتووە، بەڵام ئەگەری روودانی هەموو شتێک هەیە من ٢٣ یاریزانم  هەیە بە تەنها پشت بە ١٢ یان ١٣ یاریزان نەبەستم، دەمەوێت پشت بەهەموو یاریزانەکان ببەستم و بەشداریان پێ بکەم.
هەروەها وتی" یانەی لیڤانتی تیپێکی بەهێزن و ئەگەر هەموو هێزی خۆمان نیشان نەدەین زیانمان پێ دەگەیەنن، ئێمە بۆ سێ خاڵی یاری دەکەین.
لە کۆتایدا رایگەیاند هازارد ئامادەیەو سبەی یاری دەکات.


PM:06:54:13/09/2019