یانەی بەرشەلۆنە ئۆمتیتی بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەست دەدات


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ماوەیەکی زۆر لە تواناکانی ئۆمتیتی بەرگریکاری بێبەش دەبێت.
ئۆمتیتی لە یاری هەڵبژاردەکەی لە کاتی راهێنانەکان توشی پێکان هات و بەوهۆیەوە گەڕایەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
ئەمرۆ یانەکە دوای ئەوەی پشکنینی بۆ ئەو یاریزانە ئەنجامداوە، دەرکەوتووە توشی پێکانێکی قورس بووەو بەوهۆیەوە ماوەی ٥ تا ٦ هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
بەمەش بەرشەلۆنە گورزێکی کاریگەری پێدەگات و یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی لە دەست دەدات و بەشداری چەندین یاری داهاتووی گرنگی یانەکەی ناکات.


PM:11:34:13/09/2019