لە هەولێر لەسەر دروستکردنی دیوارێک کەسێک کوژرا
دوێنێ هەینی له ناحیه‌ى داره‌شه‌كرانى سەر بە پارێزگاى هه‌ولێر، له‌سه‌ر دروستكردنى دیواری خانوویەک كه‌سێك كوژرا و یه‌كێكی تریش بریندار بوو.
دوێنێ هه‌ینى له گوندى قه‌ره‌قاجینى سه‌ر به ناحیه‌ى داره‌شه‌كران له‌سه‌ر دروستكردنى خانوو شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ كەوتە نێوان دوو بنه‌ماڵه كه هاوسێ و كه‌سى نزیكى یه‌كترن.
باگوێرەی زانیاریەکان شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر دیوارى نێوان ئه‌و دوو دراوسێیە روویداوه، له‌و كاته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه خانووه‌كه‌ى دروست كردووه، به ده‌مانچه ته‌قه له دراوسێكەی ده‌كات و سێ فیشه‌ك به سنگیه‌وه ده‌نێت، بەهۆیەوە هاووڵاتى حوسێن مه‌ولود حه‌سه‌نی ته‌مه‌ن 35 ساڵ گیان له‌ده‌ست دەدات، برایه‌كیشى به ناوى مزه‌فه‌ر مەولود حه‌سه‌ن بریندار ده‌بێت، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكەوتنی رۆژئاوى هه‌ولێر ده‌كرێت.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان ئه‌و كه‌سه‌ى له رووداوه‌كه‌دا گیانى له‌ده‌ست داوه، خێزانداره و خاوه‌نى 4 منداڵه و پۆلیسە له بنكه‌ى ناحیه‌ى داره‌شه‌كران، بكوژه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 27 ساڵه.
AM:08:53:14/09/2019