وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه پێشوازیی له 25% ئه‌و په‌نابه‌رانه بكات كه له ده‌ریاكان رزگار كراون و گەیشتونەتە ئیتالیا.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی دۆێچه ڤێله لێدوانیكی هۆرست زیهۆڤه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیایای بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت "ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه له هه‌ر چوار په‌نابه‌رێك كه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئیتالیا یه‌كێكیان وه‌بگرێت".
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت "هه‌میشه گوتوومه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كۆچ كه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین له هه‌مان كاتدا سیاسه‌تێكی مرۆییه و كه‌س جێناهێڵێن تا بخنكێت".
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی گفتوگۆمان له‌سه‌ر كردووه وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه، ده‌توانین پێشوازی له 25% ئه‌و په‌نابه‌رانه بكه‌ین و له‌و نه‌هامه‌تیانه قوتاریان بكه‌ین، كه له ده‌ریاكان رزگاریان بووه و گه‌یشتوونه‌ته ئیتالیا، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش نابێته بارقورسی بۆ سه‌ر سیاسه‌تی گشتی كۆچ.
هه‌روه‌ها دەڵێت "تا ئێستا چوار یه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌یان وه‌رگرتووه كه رزگار كراون و گه‌یشتوونه‌ته ئیتالیا".