تورکیا.. فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 223 بەرپرسی سەربازی دەرکرا

حکومەتی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 223 بەرپرسی سەربازی دەرکردوە کە پەیوەندیان لەگەڵ گروپی فەتحوڵا گولەن هەبوە و تۆمەتبارکراون بەئەنجامدانی کودەتاکەی 2016 ی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، تەلەفزیۆنی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی کە دەستگیر کراون 100 کەسیان لەهێزەکانی سوپای ئەو وڵاتەیە و 41 کەسیشیان سەربەهیزی ئاسمانی ئەو وڵاتەن و 32ی دیکەش سەربەهێزی دەریاوانی تورکیان. 

حکومەتی ئاک پارتی گروپی فەتحوڵا گولەن بەئەنجامدەری هەوڵی کودەتاکەی 2016 تۆمەتباردەکەن و لەماوەی سێ ساڵی رابردودا 77 هەزار کەس دەستگیرکراون و نزیکەی 150 هەزار کەسیش لەکارەکانیان دورخراونەتەوە یان هەڵپەسێردراون. 

محەمەد فەتحوڵڵا گویلەن ڕۆشنبیرێکی ئیسلامی و بانگەوازکارێکی تورکە، فەتحوڵڵا گویلەن لە ٢٧ی نیسانی ١٩٤١ لە گوندێکی سەر بە پارێزگای ئەرزڕوم لەدایکبووە. باوکی گویلەن لە ساڵی ١٩٤١دا وە‌ک موختاری گوندە‌کە‌یان ھە‌ڵدە‌بژێردرێت، ئە‌وکات بە‌ناوی "محمدفتح اللە "ە‌وە ناوی تۆمار دە‌کات.






PM:12:00:14/09/2019