لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان کە کاتژمێر 10ی یەرلەبەیانی دەستیپێکرد عومەر سەید عەلی بە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.
بەپێی ئەوەی لە دەستوری رێكخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتووە، رێكخەری گشتی ئەركو دەسەڵاتەكانی ئەمانەن:
• سەرپەرشتی كۆبونەوەكانی خانەی راپەڕاندن‌و جڤاتی نیشتیمانی دەكات.
• لە بەردەم جڤاتی نیشتیمانیدا بەرپرسیارە.
• لە كاتی ئامادەنەبونیدا، یەكێ لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن رادەسپێرێ بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی.
عەدنان عوسمان بە سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان دەرباز محەمەد بە سكرتێری كاروباری ژورەكان هەڵبژێردرا.
هەروەها دوای ئەوەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا هەریەکە لە شەماڵ عەبدولوەفا و ئاسۆ ڕەحیم لە هەڵبژاردندا دەنگیان یەکسان بوو، لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکەدا، شەماڵ عەبدولوەفا بوو بە سکرتێری کاروباری باژێڕەکانی گۆڕان.لە خولی دووهەمی هەڵبژاردندا شەماڵ عەبدولوەفا توانی ٢٢ دەنگ بەدەستبهێنێت، لە بەرامبەردا ئاسۆ ڕەحیم توانی ٢٠ دەنگ بەدەستبهێنێت.
دواتر جەلال جەوهەر بۆ سکرتێری فراکسیۆنەکان و، برزو مەچید بۆ سکرتێری کاروباری خەڵک هەڵبژێردران.
بەم پێیە خانه‌ى راپه‌ڕاندنى نوێ پێكهاتوون له (عومه‌رى سه‌ید عه‌لى- رێكخه‌رى گشتى، عه‌دنان عوسمان- سكرتێرى جڤاتى نیشتمانى، جه‌لال جه‌وهه‌ر-سكرتێرى فراكسیۆنه‌كان و ده‌رباز محه‌مه‌د- سكرتێرى ژووره‌كان و برزو مه‌جید- سكرتێرى كاروبارى خه‌ڵك ، شه‌مال عه‌بدولوه‌فا سكرتێرى باژێره‌كان).
خانه‌ى راپه‌ڕاندنى گۆڕان له حه‌وت ئه‌ندام پێكدێت و به‌پێى ده‌ستوورى ناوخۆیى گۆڕان هه‌ر دوو ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنى بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.