مەسعود بارزانی لەڕیزی پێشەوەی پیرۆزباییکاران بوو لە عومەری سەید عەلی

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ریزی پێشەوەی پێشوازیکاران بوو لە هەڵبژاردنی عومەری سەید عەلی وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.
 
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ١٤ ئەیلول، مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە ڕێكخەری گشتیی كرد.

ئەمڕۆ شەممەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، عومەری سەید عەلی دووبارە وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی ویگۆران هەڵبژاردەوە.
لەو دەمەوەی نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کردووە، پەیوەندیەکانی گۆران کە لەلایەن عومەری سەید عەلی ەوە سەرۆکایەتی دەکرێت گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی لەگەڵ پارتیدا بەسەردا هاتووە، لەسەردەمی درووستبوونی گۆڕانەوە کە نەوشیروان مستەفا سەرۆکایەتی دەکرد، تەنها لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٥ پەیوەندیەکانی گۆڕان لەگەڵ پارتی باش بووە، بەڵام لەوەتەی عومەری سەید عەلی بۆتە رێکخەر پەیوەندی ئەو دوولایەنە بەتەواوی باشبووە.

PM:03:11:14/09/2019