کۆسرەت رەسوڵ داوا لە عومەری سەید عەلی دەکات رۆڵی ئەرێنی هەبێت لە پەیوەندی نێوان هەردوو حیزبدا

کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی داوا لە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات رۆڵی ئەرێنی هەبیت لە پەیوەندی نێوان یەکێتی و گۆڕان یەکگرتووی سەرجەم لایەنەکان.

دەقی نامەکە: ‎

برای بەڕێزم: كاك عومەری سەید عەلی- ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ‎بەڕێزان: ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن ‎بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان وەك ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن لەلایەن جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەكەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم و دەخوازم سەركەوتوو بن لە كارەكانتاندا. ‎هیواخوازم دووبارە هەڵبژاردنەوەتان وەك ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆڵی ئەرێنی هەبێ لە پێشخستن و پەرەپیدانی پەیوەندییەكانی نێوانمان و یەكگوتاری سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان بەئامانجی زاڵ بوون بەسەر تەنگژەكان و كۆتایی هێنان بە قەیرانەكان. ‎كۆسرەت ڕەسول عەلی ‎جێگری سكرتێری گشتی ‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان



PM:04:45:14/09/2019