یانەی پاریس سانجێرمان بە تاکە گۆڵێکی نەیمار بردنەوەی تۆمار کردو توانی ١-٠ لە یانەی ستراسبۆرگ بباتەوە.
پاریس میوانداری یانەی ستراسبۆرگی کردو نەیتوانی تا خولەکەکانی کۆتایی گۆڵ بکات و لە خولەکی ٩٢ دا، نەیمار توانی بە شێوەیەکی جوان گۆڵی بردنەوە تۆمار بکات و سێ خاڵی یاریەکە بەدەست بهێنێت.
پاریس سانجێرمان لە ٥ هەفتە ١٢ خاڵی هەیەو پێشەنگە.
نەیمار ئەمشەو یەکەم بەشداری بوو لەگەڵ یانەکەی لە خولی فرەنسا.