هەندرێن رۆژ، خانمە گۆرایبێژێکی نوێیە کە هەڵکەوت زاهیر بە دەنگ خۆش وەسفی دەکات، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش دەڵێن" ئەمە خوێندکارە نوێکەی مامۆستایە".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەڵکەوت زاهیر ڤیدیۆی خانمە گۆرانیبێژێکی نوێی بڵاوکردۆتەوە، ناوی هەندرین رۆژەو، ئەو خانمە کە گۆرانی دەڵێت، هەڵکەوت زاهیری مۆسیقا ژەن و مۆسیقا دانەر، بە دەنگ خۆش وەسفی دەکات.
هەڵکەوت زاهیر هەر ماوەیەک و ئافرەتێکی نوێ دەردەخات و میوزیک بۆ گۆرانیەکانی دادەنێت تا دەردەکەوێت و دوای وردە وردە یان ئەوان لێیان دەوردەکەونەوە، یان ئەم دووردەکەوێتەوە لێیان، هەندێکیان لە ناوەندی هونەری نامێنن، هەندێکیشیان بەردەوام دەبن.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی چەندین ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه وتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.