ئێران بۆ ئەمریکا: نەتانتوانی هەناردەی نەوتەکەمان ڕابواستێنن

بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نەیتوانی هەناردەی نەوتی ئەوان بۆ وڵاتان رابگرێت و سیاسەتی خۆمان سەبارەت بە هەناردەی نەوت ئاشکرا ناکەین.

 
دەشڵێت "ئەوەمان سەلماند کە ئەمریکا ناتوانێت هەناردەی نەوتی ئێمە بگەیەنێتە سفر، سیاسەتی خۆمان سەبارەت بە هەناردەی نەوت ئاشکرا ناکەین، چونکە بەوە دوژمنەکانمان وریا دەکەینەوە" زەنگەنە وای وت.


وەزیری نەوتی ئێران سەبارەت بە پێشنازی 15 ملیار دۆلاری فەرەنسا وتی "ئەو هەنگاوە لەپێناو کەمکردنەوەی سزاکان نیە".


PM:11:17:14/09/2019