وێنە.. عاسی حەلانی لە کەناری مەرگ دەگەڕێتەوە

هونەرمەند و گۆرانیبێژی هەرە ناسراوی عەرەب عاسی حەلانی لەکەناری مەرگ دەگەڕێتەوە، کاتێک لە ئەسپەکەی دەکەوێتە خوارەوە.

میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردەوە عاسی لەگەڵ کوڕەکەیدا وەلید بەسواری دوو ئەسپەوە لە باخەکەیدا ئەسپ سواری دەکەن، بەڵام لە ناکاو عاسی دەکەوێتە خوارەوەو ئەسپەکەش بەهەموو قورساییەوە دەکەوێت بەسەریدا.

ئەو میدیایانە بڵاویدەکەنەوە عاسی بۆ دوو رۆژ هیچ هۆشی نابێت و، لە ئەنجامی ئەو رووداوە دەست و قاچی دەشکێت و بڕگەکانی ملیشی دووچار لە جومگە دەرچوون دەبنەوە.

هەرچەندە ئێستا دۆخی باشە، بەڵام دۆخی تەندروستی ماوەیەکی زۆری دەوێت تا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

 


PM:12:41:15/09/2019