ژمارە نایابەکانی هەڵەبجە دەفرۆشرێن
سبەی دووشەممە 16ی ئەیلولی 2019 لەزیادكردنی ئاشكرادا ژمارە 1-9ی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەڵەبجە دەفرۆشرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە كە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردتەوە هاتووە "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكاتەوە كە سبەینێ دووشەممە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا، ژمارە نایابەكانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە دەفرۆشرێت".
پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، زیادكردنەكە سەعات 10ی سەر لەبەیانی و لە هۆڵی بۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت بۆ فرۆشتنی ژمارەكانی 1-9 و هەموو كەسێك دەتوانێت بەشداریی ئەو زیادكردنە بكات.
PM:05:20:15/09/2019