سەرکەوت شەمسەدین: فشار لەسەر هەرێم دروستدەکەین تا لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێت

سەرکەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق پارتی و یەکێتی بۆ بەرژەوەندیەکان خۆیان ئامادەن سازش لەبەرامبەر بەغدا بکەن و دەشڵێت "فشار لەسەر هەرێم دروستدەکەین تا لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێت".

 سەرکەوت شەمسەدین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "پارتی و یەکێتی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان چەندین کۆمپانیایی زەبەلاحیان هەیە کە لەگەڵ حکومەتی عێراقی و وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق سوود دەبینن،  پێیان گوناحەو پێیان حەرامە موچەخۆران و خانەنشینان سوود لە دەرفەتەکان کە لە عێراق هەیە ببینن گەنجان سوود لە قەرزی بانکەکانی عێراق ببینن تەنها ئەو لایەنانەی کە بەرژەوەندی خۆیان تیایە کاری لەسەر دەکەن و ڕێکەوتن دەکەن و ئامادەن سازش لەگەڵ عێراق بکەن، بەڵام لە بابەتانەی کە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی تیایە هیچ سازشێک ناکەن".


دەشڵێت "ئێمە بە پێچەوانەوە فشاریان لەسەر دروست دەکەین و ناچاریان دەکەین کە لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراقدا ئەمساڵ ڕێککەون کێشەی مووچە جارێکی تر نەبێتە کابووسێک بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان".




PM:06:01:16/09/2019