ئێران کەشتییەکی نەوتهەڵگری دیکەی دەستبەسەرکرد

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە هێزێكی دەریایی وڵاتەكەیان بە تۆمەتی بە قاچاخ بردنی نەوت دەستیگرتووە بەسەر كەشتیـیەكی نەوتهەڵگر لە ئاوەكانی پارێزگای هورمزگان لە كەنداو.

 

 بەگوێرەی زانیاریە بڵاوکراوەکان هێزی پـێنجی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە كەشتیـیەك دەستی بەسەرداگیراوە كە 250 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخی پـێبووە و لە ئاوەكانی بەندەر لەنگە لە دوری 32 كیلۆمەتر لە دورگەی تەنەبی گەورە بەرەو ئاوەكانی ئیماراتی عەرەبی بەڕێكەوتبوو.

 

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەراوە، 11 كەسی تیمی كەشتیـیەكە دەستگیركراون و ڕەوانەی دادگا كران.



PM:08:01:16/09/2019