نوێترین زانیاری لەسەر گەیشتنی پارەکەی بەغدا

بەرپرسێكی بانكی ناوەندی عێراق زانیاری لە بارەی گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە دەدات كە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان ڕەوانەی دەكات.

عابد مزووری، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕاگەیاندووە "تاوەكو ئەمڕۆ فەرمانی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە بۆمان نەهاتووە، بەڵام پارەكە بەم نزیكانە دێت".

ئەو بەرپرسە بە ماڵپەڕی باسی راگەیاندووە" لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی عێراق لەسەر هڵێن بۆ ئەوەی فەرمانی تەمویلی پارەكە زووتر رەوانە بكرێت".

عابد مزووری فەرمانبەرانی دڵنیا كردەوە، کە لقی هەولێری بانكی ناوەندی پارەی پێویستی لەبەر دەستە و هیچ كێشەیەكی نییەو، دەڵێت: "تەنها فەرمانەكەمان بۆ بێت، راستەوخۆ پارەكە دەدرێتە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوكردنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران“.

لە لایەن بەغداوە مانگانە بڕی 45٤ ملیار دینار دەنێردێت بۆ تەواوكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان.
 


PM:10:06:16/09/2019