دوای ئەوەی مانگی پێشوو هەرچەندە بڕیاردرابوو مووچەی کەمئەندامان بدرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات لەم هەفتەیدا مووچه‌ی ئه‌و 13 هه‌زار كه‌مئه‌ندامه دابه‌شده‌كرێت كه پێشتر مووچه‌یان راگیرابوو.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، یوسف چاوشین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر، رایگه‌یاند "ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامانی ده‌رچوو له‌لیژنه پزیشكییه‌كان خه‌رجده‌كرێت".
ئەو لە درێژەی لیدوانەکەیدا وتیشی: "ته‌واوی پڕۆسه‌كانی پشكنینی پزیشكی كه‌مئه‌ندامان و وردبینیكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كۆتاییهاتووە و كه‌مئه‌ندامانی ده‌رچوو له لیژنه پزیشكییه‌كان له‌داهاتوودا ده‌توانن مووچه‌كانیان بێ كێشه وه‌ربگرن".
مانگی رابردوو حکومەتی هەرێم بڕیاری دەرکرد کە مووچەی کەم ئەندامان بدرێت، بەلآم دابەشنەکرا، حکومەت بەسەرپەرشتی لیژنەی پزیشکی ئەم هەفتەیە دابەشی دەکات.