سبەی مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت


دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ سێ شەممە مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابەشکرا. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبەی چوارشەممە رێکەوتی ١٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ تەنیا مووچەی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ ی ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت".  

لەم هەفتەیەدا تەنیا مووچەی سێ وەزارەت و سێ توێژ دابەشکراوە، تا ئێستاش نازانرێت کە ڕۆژی پێنج شەممە چی وەزارەتێک مووچە وەردەگرن.

 وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا هەشت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردووە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بوو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابوو، هەروەها پێنج موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.
 


PM:01:53:17/09/2019