وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت بڕیارێکی دەرکرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی مووچەی هەزاران خاوەن پێداویستی تایبەت دەرکرد و بڕیاریدا بە خەرجکردنی مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت کە دووبارە لە لێژنەکانی پزیشکی تێهەڵچوونەوە پشکێنراون.
ماڵپەڕی باسنیوز نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوکردۆتەوە کە واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی یەک ملیار و 704 ملیۆن و 300 هەزار دینار وەک مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت کە دووبارە لە لێژنەکانی پزیشکی تێهەڵچوونەوە پشکێنراون و رێژەی یاسایی خاوەن پێداویستی تایبەتیان پێدراوە.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئەم مووچەیە بۆ مانگی کانوونی یەکەمی 2018ـەیە بەپێی لیستی هاوپێچ بۆ پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) ئیدارەی گەرمیان بەمەرجێک پەسەندی وەزارەتی داراییان هەبووبێت و لە پشکنینی نوێ و پزیشکی دەرچووبن، پارەکەش هەریەک لەسەر بوودجەی بەرێوەبەرایەتی خۆی خەرج دەکرێت.
ئهمڕۆ سێشهممه 17ی ئەیلولی 2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر لە ڕاگهیاندراوێكدا بڵاوکردبووەوە، "لەم هەفتەیەدا مووچەی خاوهن پێداویستیی تایبهتهكانى دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان خەرج دەكرێت".
PM:05:02:17/09/2019