پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی شاندێکی باڵای هیندستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و پهرلەمان پەردەی لەسەر پەیکەری مەهاتما گاندی ڕێبەری نەتەوەیی هیندستان لادرا.
ڕێوڕەسمی پەرد لادان لەسەر پەیکەری گادی لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای هیندستان بە سەرۆکایەتیی ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و پهرلەمان و شاندێكی یاوەری ئامادەی بوون.
وەزیری دەوڵەتی هیندستان لە وتەیەکدا ڕایگەیاند "مەهاتما گاندی تەنیا ڕێبەری هیند نەبووە و ڕێبەری زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و ئازادیخوازانە و کاریگەریی لەسەر هەموو جیهان هەبووە".