سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە هەولێر

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق گەیشتە هەولێر و و فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق یاوەری دەکات و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كێشە ھەڵواسراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە دەكەن.

هاوکات وەزیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌ میدیاكانی ڕاگەیاند "سه‌رۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆكی ھەرێم و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبێتەوە و سەردانی بارزانی دەكات".


PM:05:24:17/09/2019