هونەرمەند و کچە بەشداربوویەکی پێشووی پڕۆگرامی کورد ئایدڵ بانە شیروان نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە.
بانە شیروان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "ئەفشین شوکری" دەردەکەوێت.
بانە شیروان، گۆرانیبێژێکی کوردە. لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە باوکێکی بە ڕەچەڵەک قەرەداغییە، یەکەم دەرکەوتنی بانە لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی کورد ئایدڵ بوو کە لە کەناڵی کوردسات ھاتە پەخشکردن و توانی لەو بەرنامەیەدا بگاتە قۆناغی ڕاستەوخۆ و کۆتایییەکان، و دوای تەواوبوونی ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییە بانە یەکەم گۆرانی خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژی ڕۆژھەڵاتی کوردستان نەوید زەردی بە ناوی «بڕۆ» بڵاوکردەوە، و ھەروەھا گۆرانییەکە ناوبانگێکی باشی لەناو گەنجانی کورد پەیداکرد.
ئەفشین شوکری لەدایکبووی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین ئەلبوم و بەرهەمی جیایە، بەزمانی کوردی و فارسی و تورکی، ئاوازی بۆ زۆر لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان داناوە، لەهەمانکاتدا دوێتی لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیاردا هەیە.