بەوێنە.. وەنەوشە وێنەیەکی خێزانی بڵاوکردەوە

بەیان عوسمان، خانمە ئەکتەری کورد، کە لە کوردستان بە "وەنەوشە" ناوبانگی هونەری دەرکردووە، وێنەیەکی نوێی لەگەڵ کچەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.

 

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ١٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ بەیان عوسمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرا" وێنەیەکی تازەی خۆی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەون.

 

"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتایی کاری هونەری بەشداری کردنی بوو لە درامایی "گەردەلول"، کە بە ڕۆڵی "وەنەوشە ناوبانگی دەرکرد، دواتر لە فیلمی سینەمای "شیرین" دەرکەوت و لە درامایی "هەنگەوەکانی سەر خۆڵەمێش" دەوری سەرەکی هەبوو. 

 

 




PM:09:01:17/09/2019