وەزیری پلاندانان: نزیكبونەوەی زۆرباش هەیە لەنێوان بەغدا و هەرێم

دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەمو كۆبونەوەكانی وەفدی بەێدا و هەرێم بۆئەوەیە كە بتوانین لە بودجەی ساڵی 2020 كێشەكان چارەسەر بكرێن بەتەواوی بۆئەوەی بگەین بە رێكەوتن و خۆشبەختانە نزیكبونەوەی زۆرباش هەیە لەنێوان هەردولا.

دارا ڕەشید، لەبارەی هەوڵەكانی هەرێم لەپرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی داهاتوو ئاماژە بەوەدەكات لە ساڵی 2020 نزیك دەبینەوە و هەمو كۆبونەوەكانیش بۆئەوەیە كە بتوانین لە بودجەی ساڵی 2020 كێشەكان چارەسەر بكرێن بەتەواوی بۆئەوەی بگەین بە رێكەوتن و خۆشبەختانە نزیكبونەوەی زۆرباش هەیە لەنێوان هەردولا بەشێوەیەك لەبودجەی ساڵی 2019 رێكەوتنێك هەبو لەنێوانمان و كێشە لە 250 هەزار بەرمیل نەوتەكە بو هەرێم نەوتەكەی نەناردو بەغداش پارەكەی بەزیادەوە رەوانەكرد.

وەزیری پلاندانان راشیگەیاند، بۆ تێپەراندنی پرۆژە یاسایی بودجەی سالی 2020 هەمو هەوڵێك بۆ ئەوەیە ئەو كێشانە نەمێنن بەشێوەیەك نەوت بنێردرێت یان چارەسەرەكە بەتەواوی بێت بۆئەوەی پارەكە بەتەواوی بنێردرێت كە موچەی پێشمەرگە و بودجەی پەرەپێدان وشایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەخۆدەگرێت.

لەبارەی نیازپاكی هەرێم بۆ رێكەوتن لەگەڵ بەغداد، دارا رەشید جەختیکردەوە،"هەر لەسەرەتایی كابینەی نۆیەم هەرێم جدی بو لەسەر ئەوەی لەگەڵ بەغداد بگات بە چارەسەر كە لەیەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران  و دواتر وەفدێكی باڵا بەسەرۆكایەتی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی بەغدایان كرد و نیەت پاكی خۆمانی نیشاند بۆیان كە وەك حكومەتی هەرێم ئامادەین بۆ رێكەوتن".

سەبارەت سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد لەم هەفتەیە وەزیری پلاندانان ئاماژە بەوەدەكات بریاربوو ئەمرۆ وەفدێك كە بەندە ئەندام بوو سەردانی بەغداد بكات" بەڵام بەغداد دەستپێشخەری كرد و سەرۆك كۆمار و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی سەردانی هەرێمیان كرد و بریارە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش سەردانی هەولێر بكات ئەمەش ئەوە دەردەخات كە لەیەك نزیكبونەوەی باش هەیە و هەوڵی جدی دەدرێت بۆ رێكەوتن".


 


PM:09:59:17/09/2019