به‌پێی توێژینهویەکی زانستی، ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی هه‌فتانه یه‌ك جار سێكس ده‌كه‌ن هه‌ست به خۆشییه‌كی زیاتر ده‌كه‌ن له‌وانه‌ی هه‌فتانه چوار جار یان زیاتر ئه‌و كاره دوباره ده‌كه‌نه‌وه.
بەپێی توێژینەوەیەک لە زانکۆیەکی کەندی ئەنجامدراوە به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، كه لەسەر 2400 هاوسه‌ری له ئه‌مریكا وەک نمونه وه‌رگرتووه، گەیشتوونتە ئەو ئەنجامەی، ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی هه‌فتانه زیاتر له جارێك سێكس ده‌كه‌ن هه‌ست به فشاری زیاتر ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت "ئه‌وكاته ئامانجه‌كه ده‌پێكرێت، كه هه‌فتانه یه‌ك جار سێكس بكرێت نه‌ك زیاتر".
هەروەها هاتووە"ئه‌نجامدانی سێكس رێژه‌ی هه‌ستكردن به خۆشحاڵیی زیاتر ده‌كات و كه‌سه‌كانیش هه‌ست و سۆزیان بۆ یه‌كتر زیاتر ده‌بێت".
ره‌نگه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه مشت‌ومڕ دروست بكات له‌سه‌ر ژماره گونجاوه‌كه‌ی سێكس له هه‌فته‌یه‌كدا، به‌وپێیه‌ی هه‌ندێجار ئه‌و كاره له‌سه‌ر ئاره‌زوو و سروشتی كه‌سه‌كان وه‌ستاوه، بۆ نمونه كه‌سانێك هه‌ن هه‌فتانه یه‌ك جار سێكس ده‌كه‌ن و خۆشحاڵیشن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێكی دیكه خۆشییه‌كانیان به‌ستۆته‌وه به زۆریی ژماره‌ی سێكسه‌وه.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، هاوسه‌ران هه‌رگیز خشته‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی سێكس دانه‌نێن "ره‌نگه ببێته هۆی ترس و دوودڵی ... یاخود ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌وهۆیه‌وه وه‌ك ئه‌ركێكی رۆتینی سه‌یر بكرێت".