لە خولی یانە پاڵەوانەکان و لە گروپی پێنجەمدا، یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی رابردوو توشی شکست هاتوو بە دوو گۆڵی خاوێن بە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دۆڕا.
لیڤەرپوڵ یاریەکەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجامداو هەرچەندە گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ تەواو بوو، بەڵام لە گێمی دووەم و لە خولەکەکانی کۆتایدا ناپۆلی توانی لە لایەن مێرتێنز ولۆرێنتی دوو گۆڵ بکات ویاریەکە ٢-٠ بباتەوەو یەکەم شکست لەم وەرزە توشی یانەی لیڤەرپوڵ بکات.
ناپۆلی ٣ خاڵی هەیەو لە پلەی دووەمی گروپەکەی دێت لە دوای یانەی سالزبۆرگەوە.