پارێزگاکانی کوردستان سەردانی وڵاتی چین دەکەن


بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ ی سێپتێمبەری ٢٠١٩ شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق و شاندێکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان هەردولا سەردانی وڵاتی چین دەکەن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەلێدوانێکدا ڕاگەیاند" بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی چین بكه‌ن، کە هەرچوار پارێزگاری پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگارەکانی عێراق بەشداری شاندەکە دەکەن".  

کۆماری گەلی چین ژمارەی دانیشوانەکەی زۆرتر لە ١.٣ ملیار کەسەوە مەزەندە کراوە، بەمەش دەبێتە پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھان، چین کە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا ھەڵکەوتووە، پایتەختی کۆماری گه‌لی چین شاری پەکینە. 
 


PM:12:07:18/09/2019