سەرۆکی حکومەت وەزیرێکی بۆ بەڕێوەبردنی دانوستانەکانی هەولێر بەغداد راسپارد

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خالید سەعید سەلام شوانی، وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەستنیشانکرد".

هاوکات سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، کە ئەم ئەرکەی وەزیرەکەی حکوومەت لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بە هەماهەنگیی سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران دەبێت. 

 

خالید شوانی پێشتر وه‌ك وه‌زیری هه‌رێم له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خواردبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌ركی نوێی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێ سپێردرا.

 






PM:02:53:18/09/2019