ترەمپ جێگرەوەی بۆڵتنی دیاریکرد

سەرۆکی ئەمەریکا کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی دەستنیشانکرد بۆ پـڕکردنەوەی شوێنی جۆن بۆڵتن، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە پـۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دورخرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ترەمپ لە تویتەرەکەی خۆیەوە ڕایگەیاند "بە خۆشحاڵیـیەوە ڕایدەگەیەنم ڕۆبەرت سی ئۆبرایەن کە لە ئێستادا وەک نێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری بەبارمتەگیراوەکان لە وەزارەتی دەرەوە زۆر سەرکەوتووانە کاردەکات، وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشان دەکەم".

دەشڵێت " لە مێژەوە زۆر کارم لەگەڵ ڕۆبەرت کردووە. دڵنیام لەوەی کارێکی زۆرباش ئەنجام دەدات"

سێشەممەی ڕابردوو ترامپ ڕایگەیاند داوای لە جۆن بۆڵتن کردووە دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە، بەڵام بۆڵتن لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە ئەوەی ڕەتکردەوە و وتتی خۆی داوای کردبوو دەستبەرداری پـۆستەکەی ببێت.


PM:05:58:18/09/2019