وەزارەتی دارایی عێراق فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەرکردووە و لە دوو رۆژی داهاتوودا پارەکە ٤٥٤ ملیار دینارە دەگاتە هەرێم.
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە" فەرمانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە گەیشتووەتە بانکی ناوەندی هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە نەخراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی".
بەرێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێمی کوردستان، کە بە رووداوی راگەیاندووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی پێنجەشەممە 19ی ئەیلول، یان یەکشەممەی داهاتوو پارەکە بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی.
عێراق مانگانە بڕی ٤٥٤ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، هەرچەندە بەپێی یاسای بودجە مانگانە دەبێت بەغدا بڕی ٦٨ ملیار دیناری تەرخانکراویش بۆ هێزی پێشمەرگە بخاتە سەرحسابی هەرێم، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەو بڕەی نەناردووە.