بەوێنە..وائیل کفوری خۆشەویستی نوێ لە ژیانیدایە


ئەستێرەی هونەری گۆرانی عەرەبی "وائیل کفوری" لە پاش جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی، پێدەچێت پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ خانمێکی راگەیەندکاردا هەبێت.

لەماوی رابردووا وائیل دوای هەشت ساڵ لە هاوسەرەکەی جیابووەوە، کە لە ئێستاشدا دەنگۆیەک هەیە کە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کچێکی ڕاگەیەندکار بەناوی "جێسیکا عازار"دا هەبێت، بەتایبەت لەدوای ئەوەی لە ئاهەنگی لەدایکبوونی "وائیل کفوری" ئامادەبوو، دەردەکەوت پەیوەندییەکی قوڵیان هەبێت.

میشال ئەمیل کفوری ناوی تەواوی هونەرمەندە و ناسراوە بە وائیل کفوری لە ساڵی ١٩٧٤ لەدایک بووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی عەرەبی و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە، کە زیاتر گۆرانییەکانی شێوەیەکی ڕۆمانسی هەیە، بەهۆی هاندانی خیزانەکەیەوە لەسەرەتاکانی تەمەنی بەشداری پڕۆگرامی ستۆدیۆی هونەری دەکات و خەڵاتی "ئاڵتوونی" بەدەست دێنێت.

جگە لە گۆرانی وتن میوزیک ژەن و ئاوازدانەرێکی بەناوبانگە، هاوسەری "ئەنجێلا جۆرج" بوو کە خاوەنی دوو منداڵ بوون، بەڵام لەدوای هەشت ساڵ لە هاوسەرەکەی جیابووەوە.
 


PM:11:26:18/09/2019