لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید بە قورسی دۆڕاو ٣-٠ لە پاریس شکستی هێنا.
یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی پاریس سانجێرمان و لە ئەنجامدا یاریەکەی ٣-٠ دۆڕاند.
سێ گۆڵەکەی پاریس سانجێرمان، دیماریا توانی دوو گۆڵ بکات و گۆڵەکەی تر تۆماس مۆنیە تۆماری کرد.
یانەی ریاڵ مەدرید دوای ماوەیەکی زۆر لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکان شکستی هێناو لە ساڵی ٢٠٠٥وە یەکەمجارە ٣-٠ بدۆڕێت.