کەرکوک.. ژنێک لەلایەن کەس و کارییەوە کوژرا


سەچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند" دوێنێ چوارشەممە ١٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە گەرەکی کۆبانێی شاری کەرکوک تەرمی ژنێکی گەنج بە کوژراوی دۆزرایەوە، کە ئافرەتەکە لەلایەن کەسوکارییەوە کوژراوە".

هەر بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئە ژنە بەهۆی ئەوەی لەکەسێکی نەناسراو دوو گیان بووە و چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە نەخۆشخانەی گشتی شاری کەرکوک منداڵەکەی لە دایک بووە و منداڵەکەی لەنێو تەنەکە خۆڵی دەستشۆری نەخۆشخانەکە فڕێ داوە، دواتر لەلایەن کەس وکارییەوە کوژراوە و برایەکی و چەند کەسێکی دیکەش خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.

ئافرەتەکە لەگەڵ ماڵی باوکیدا ژیاوە و هاوسەرگیری نەکردووە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە. 
 


AM:11:23:19/09/2019